ئەستێرە کەریم دوای بڵاوکردنەوەی وێنە نوێیە ڕووتەکەی لەسەر ڕەمەزان چی دەڵێت؟

ئەستێرە کەریم دوێنێ لە ڕێگەی گروپی فیمنەوە وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە کە بە تەواوی خۆی ڕووتکردەوە و لەبارەی ڕەمەزانەوە دەڵێت "کامەتان خراپترین بوختانی بۆ کردووم گەردنتان ئازادبێت و ماچتان دەکەم".

ئەستێرە، کە یەکێکە لە خانمە چالاکوانەکان و پێشتر پێشکەشكاری کەناڵی کوردستان تی ڤی بووە و ئێستا لە وڵاتی سوید نیشتەجێیە لە بارەی ڕەمەزانەوە پێشنیازنێک دەکات و دەڵێت "من دژی ئاینەکان نیم، دژی ئەوەم ئاینەکان بە زۆر بەسەر مندا بسەپێنیت، هەر باوەڕدارێک با درگاکان بکەنەوە ئەگەر ڕاست دەکەن ژمارەیەکی زۆر خێمە و خەڵکی ئاوارە هەیە بە ئەوانە بهێننە ماڵەکانتانەوە و درگایان بە ڕوویاندا بکەنەوە، ئەوانەی کە موسوڵمان و ٣٠ دانە ڕۆژ لە خۆتان ببورن".

هەروەها دەڵێت ئەگەر مانگی ڕەمەزان مانگی هەژارانە کەواتە یارمەتی ئەو کەسانە بدەن، ئەم مانگە مانگی دەوڵەمەندەکانە، لە جیاتی ئەوەی ئاژەڵەکان سەرببڕن، دەرگاکان بکەنەوە و باخەڵکی فەقیر و هەژار لەسەر سیسەمەکانتان بخەون و لە حەمامەکاندا خۆیان بشۆن.

تەواوی ڤیدیۆکە ببینە




PM:05:05:27/05/2017