هێزێكی زۆری دژە تیرۆر هەڵدەكوتنەسەر مەڵبەندی چەمچەماڵی یەكێتی

بەوتەی بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەشەوی رابردووەوە هێزێكی زۆری دژە تیرۆر هاتوونەتەسەر مەڵبەندی چەمچەماڵ‌و نیوەرۆی ئەمرۆ شوێنەكەیان بەجێهێشتووە.

 بەرزان ئەحمەد کوردە، بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند "لەشەوەوە هێزیکی دژە تیرۆر هاتونەتەسەر مەلبەندی چەمچەماڵی یەکێتی و دەوروبەرییان گرتووە، ئەم نیوەڕۆیە ڕۆشتوون و مەڵبەندییان جێهێشتووە".

بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵ بەتەنزەوە ئەوەشی وت، پێدەچێت بۆ تیرۆرست هاتبێتنە ناو مەڵبەندەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ئین ئاڕ تی بەرزان ئەحمەد کوردە ئاگادار کراوەتەوە کە نەچێتەوە بۆ دەوام ئەم بەیانییە، بەڵام خۆی دەڵیت خۆم نەچووم بۆ دەوام.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ماوەیەک ململانێی ناوخۆیی یەکێتی مەڵبەندی چەمچەماڵی گرتووەتەوە، تا کار گەیشتووە بەوەی کە بەرپرسی ئەو مەڵبەندە بڵێت کێشە ئەمنییەکانی چەمچەماڵ پەیوەندی بەململانێی باڵەکانی یەکیتیەوە هەیە.



PM:01:34:12/06/2017