بەپەلە.. قایمقامی چەمچەماڵ لەسەر كار لابرا

بەبڕیارێكی فەرمیی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ لەپۆستەكەی لابرا.

سەرچاوەیەك لە حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بە سپی راگەیاند ئەمرۆ بە بڕیاری فەرمی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان "ئامانج محەمەد" قایمیقامی قەزای چەمچەماڵ لەپۆستەكەی لابرا.

بەوتەی سەرچاوەكە پاش لابردنی ئامانج محەمەد لەپۆستەكەی، "رەمەك رەمەزان" بەڕێوەبەری ناحیەی تەق تەق بە وەكالەت لەو شوێنەكەی دانرا.

لەچەند مانگی رابردووداچەندین حاڵەتی بشێوی‌و نائارامی لە قەزای چەمچەماڵ روویداوە‌و لە هەندێ حاڵەتدا تەقە لە ماڵی هاوڵاتیان كراوە‌و بەمەش باری ئەمنی ئەو قەزایەی ناجێگیركردوە. ئەمەش بۆ ئەو ململانێ نێوخۆییەی یەكێتی دەگەڕێتەوە كە ماوەیەكە قەزای چەمچەماڵیشی گرتووەتەوە‌و وایلێهاتووە بەرپرس مەڵبەندی چەمچەماڵی یەكێتی باس لەوە دەكات هێزەكانی دژە تیرۆر چوونەتە سەر مەڵبەندی ئەو حیزبە لە چەمچەماڵ. (زیاتر بخوێنەرەوە)


PM:02:44:12/06/2017