گەڕەکێكی موسڵ رزگار کرایەوە

هێزە عێراقییەکان گەڕەکی شیفایان لە شاری موسڵ رزگار کردەوە، کە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە لەلایەن داعشەوە داگیر کراوە.

رۆژی شەممە 1.7.2017، فەریق روکن عەبدولئەمیر رەشید یاروڵڵا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی موسڵ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، هێزەکانی پۆلیسی فیدڕالی و وەڵامدانەوەی خێرا، نەخۆشخانەی ئیبن سینا، بانکی خوێن، پزیشکی ناوەکی، پرۆژەی ئاو و باڵەخانەی شیکارییە نەخۆشییەکانیان رزگار کردووەتەوە.

ئەو شوێنە رزگارکراوانە کەوتوونەتە بەشی باکووری گەڕەکی شیفا لە بەری رۆژئاوا (راست)ی شاری موسڵ.

 



AM:11:23:01/07/2017