ئەمریکا لەسەر ڕیفراندۆم هاتە دەنگ
نوێنەری ترەمپ گەیشتە هەولێر

برێت مەكگۆرك، نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش، گەیشتە هەولێرو لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی كۆبووەوە و ڕایگەیاند ڕیفرانۆم ڕەت دەکەینەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ 8ی تەمووز، برێت مەكگۆرك دوای سەردانەكەی بۆ بەغدا، گەیشتە شاری هەولێر و یەكەم دیداریشی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم بوو.

سەردانەكەی نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا بۆ هەولێر، دوای ئاشكراكردنی هەڵوێستی فەرمی وڵاتەكەی دێت لەبارەی پرسی ریفراندۆمی هەرێم، كە لەبەغداوە رایگەیاندبوو " بەشێوەیەكی روون و ئاشكرا ریفراندۆممان لە هەرێمی كوردستان رەتكردۆتەوەو نارەِزایی بوونی خۆیشمان لە ئەنجامدانی لە 25ی ئەیلول، دەربڕیوە".

مەكگۆرك ئاماژەی بەوەشكردبوو كە وڵاتەكەی نایەوێت بەهۆی ریفراندۆمەوە، كێشەیەكی دیكە لە عیراق دروست ببێت، جەختی لەوەشكردبۆوە كە جگە لە شەڕی رزگاركردنی موسڵ، پشتیوانی لەهیچ شتێكی دیكە لەعیراق ناكەن.



PM:11:35:08/07/2017