وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند ئەو پرۆژەیەی یەکێتی بۆ
کاراکردنەوەی پەرلەمان رادەستی پارتی کردبوو پەسەند کراوە چاوەرێی وەڵامی گۆران و
یەکێتین.
مەحموود محەمەد، وتەبێژی پارتی بە کوردستان ٢٤ی ڕاگەیاندووە "لە
كۆبوونەوەیەكی نێوان مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی بۆ چارەسەری دۆخی كوردستان،
یەكێتی پڕۆژەیەكی بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان دایە پارتی و دوایی خوێندنەوەی پارتی
پەسەندی كردووە، پێشنیار دراوە بە یەكێتی بۆ ئەوەی راستەوخۆ ئەو بابەتە لەگەڵ
گۆڕان تاوتوێ بكەن".
هاوکات سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی
كوردستان وتویەتی: "پێویست ناكات مەرج بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان دابنرێت،
بەڵكو پەرلەمان لە كوێ بچڕاوە لەوێ گرێ بدرێتەوە و كارا بكرێتەوە".
پارتی بەو پێشنیازە ڕازییە کە بۆ یەک دانیشتن پەرلەمانی کوردستان بەم سەرۆکایەتییەی ئێستایەوە کارابکرێتەوە و دواتر سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بگۆڕێت.