لەسەر پرسی سەردانی وەفدی یەکێتی بۆ تاران
پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایدەگەیاند" بەمەبەستی تاوتوێكردنی چەند پرسێك و گفتۆكردن لەبارەی چونی وەفدێكی حزبەكەیان بۆئێران، یەكشەممە لەگەڵ پارتی كۆدەبنەوە". 

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە كەناڵی فەرمی حزبەكەی راگەیاندوە"هەوڵەكانی یەكێتی بەردەوامن بۆ چارەسەری كێشەكان و دۆزینەوەی میكانیزمی گەیشتنەیەكی لایەنەكان".

ئەو بەرپرسە دەڵێت"دوای ئەوەی رۆژی شەممە لە گەڵ بزووتنەوەی گۆڕان كۆبووینەوە، بڕیارە رۆژی یەكشەممە لەگەڵ پارتی كۆببینەوە و لەسەر چەند پرسێك گفتوگۆ بكەین، بەتایبەت چوونی وەفدی یەكێتی بۆ ئێران و قەیرانەكانی هەرێم گفتوگۆیان لەسەر بكرێت".



AM:10:14:16/07/2017