ئەندامێكی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان وەڵامی پارتی دەداتەوە

بزووتنەوەی گۆڕان بەم زووانە وەڵامی پارتی دیموكراتی كوردستان دەداتەوە و ئەندامێكی خانەی ڕاپەڕاندنیش دەڵێت "پارتی دوو ساڵە پەرلەمانی پەكخستووە و ئاساییە ماوەیەكیش چاوەڕوانی وەڵامی گۆڕان بكات".

ماوەی چەند هەفتەیەكە پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی ئاڕاستەی بزووتنەوەی گۆِران كردووە بە مەبەستی كۆبوونەوەی ڕاستەوخۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی نێوانیان كە ماوەی دوو ساڵە بەردەوامی هەیە.

سەبارەت بەو پرسە شۆڕش حاجی، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "لە ئایندەیەكی نزیكدا جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان و هەروەها خانەی ڕاپەڕاندن كۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر میكانیزم و كاتی كۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دەدەین"، بەڵام ناوبراو ئامادە نەبوو وادەی كۆبوونەوەی ناوخۆییان دیاری بكات.

وادەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم نزیك دەبێتەوە سەبارەت بە درەنگ وەڵامدانەوەیان بۆ پەیامەكەی پارتی ئەو ئەندامەی خانەی ڕاپەڕاندن ڕایگەیاند "كات درەنگ نیە، پارتی ماوەی دوو ساڵە پەرلەمانی پەكخستووە و هاوڕێیانمانی لە ڕاپەراندنی ئەركەكانیان لە حكومەت و پەرلەمان دورخستۆتەوە ئاساییە ماوەیەكیش چاوەڕوانی وەڵامی گۆڕان بكات".

دوێنێ ڕێخكەری گشتی گۆڕان و ئەندامانی خانەی ڕاپەراندن هەڵبژێردران و پاش هەڵبژاردنی عومەر سەید عەلیش وەك ڕێكخەری گشتی گۆڕان هەریەكە لە مەسعود بارزانی لەڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنی و نێچیرڤان بارزانی لەڕێگەی پەیامێكەوەی پیرۆزباییان لە ڕێكخەری نوێی بزووتنەوەی گۆڕان كرد.



AM:11:44:26/07/2017