دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە مانگی ڕابردوودا٣٠
حاڵەتی کوشتن تۆمارکراوە و بەراورد بە مانگی ڕابردووتر زیادی کردووە.
لەو ڕاگەیەندراوەدا کە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ
بڵاویکردووەتەوە هاتووە کۆی گشتی کوشتن لە مانگی تەموزی ڕابردوودا ٣٠ حاڵەت بووە
بە چەک و چەقۆ و شتی تر، ئەوەش بەراورد بە مانگی حوزەیران زیادی کردووە کە ٢٤
حاڵەت بووە.
ڕوونیشکراوەتەوەهەر لەو مانگەدا شەش حاڵەتی خۆکوشتن و
خۆخنکان و خۆسوتان لە شارەکانی هەرێم تۆمارکراوە.
باسی لەوەشکردووەهەوڵدان بۆ کوشتن و خۆکوشتن دوو حاڵەت
بووە، هەروەها بریندارکردن ٢٢ حاڵەت و پێشێلکارییەکانی تر دوو حاڵەت بووە. و هۆکاری زۆربەی تاوانەکان لە دەرەنجامی
کێشە ئابورییەکان و قەیرانی دارایی و کێشە کۆمەڵایەتییەکان بوون.
هەروەها داواشی لە
حکومەتی هەرێم کردووە کە هەرچی زووترە پێداچوونەوە بە پاشەکەوتی موچەدا بکات و
ژیانی خەڵک بازاڕ ئاسایی بکاتەوە.