وتهبێژی فهرمی پارتی ڕایگەیاند،
پارتی تهنیا بۆ ریفراندۆم پهرلهمان كارا ناكاتهوه.
مەحموود محەمەد، وتەبێژی پارتی
دیموکراتی کوردستان به کەناڵی کوردستان24ی وتوە "پارتی تەنھا بۆ ریفرانۆدم
پەرلەمان کاراناکاتەوە، بەڵام پرۆسەکە لە کارە لە پێشینەکانی پەرلەمان دەبێت دوای
کاراکردنەوەی، دواتریش دەتوانێت کێشەکانی دیکەی پەیوەست بە بژێوی ھاوڵاتیان و یاسا
پێویستەکان دەربکات".
ڕوونیشی کردەوە، بیانوو ھێنانەوە بۆ
کاراکردنەوەی پەرلەمان بە باش نازانێت و جەختیشی کردەوە کە پێویستە لەگەڵ
لایەنەکان بگەن بە ڕێککەوتن.