وادەی یەکەم ڕۆژی خوێندن دیاریکرا

پەروەردەی سللێمانی ڕایگەیاند "بەگوێرەی نوێترین ڕێنمایی كە پێمانگەیشتوە 20ی مانگی داهاتوو پرۆسەی خوێندن دەستپێدەكاتەوەو هیچ بڕیارێكیش بۆ دواخستنی نییە".

مامۆستا نازدار ئەحمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە "ڕۆژی ٢٠ی ئەیلولی ٢٠١٧ یەكەم ڕۆژی وادەی دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنە لەهەرێمی كوردستان".

سەبارەت بەوەی ئایا خوێندن دواناخرێت بەهۆی وادەی ڕیفراندۆمەوە کە ٢٥ی ئەیلولە، ناوبراو وتی "لەدوای ئەم ڕێنماییەی كە وەزارەتی پەروەردە وادەكەی دیاریكردوە، هیچ ڕێنماییەكی نوێمان بەدەستنەگەیشتوە بۆ دواخستنی كردنەوەی دەرگای خوێندنگەكان".



PM:06:32:09/08/2017