پڕبونەوەی دەموچاو جوانیەکی جیاوازت پێدەبەخشێت،هەروەها دەبیتەهۆی نەهێشتنی
چرچولۆچی روخسارو دیارنەمانی نیشانەکانی پیری بەڕوخسارتەوە. بۆدەستکەوتنی ڕوخسارێکی
پڕو قەلەو دەتوانی ئەمکارانە ئەنجام بدەیت.
1- خواردنی ئەوخۆراکانەی کە کاربۆهیدرایتیان تێدایە: کاربۆهیدرات یەکێکە لەوماددانەی کەڕێژەیەکی باش
ماددەی خۆراکی تێدایە بۆجەستە ئەمەش یارمەتی
پڕکردنەوەی دەمچاو دەدات، سەرچاوەی کاربۆهیدرات: نان، برنج، میوە ، گەڵاکان.
2- مەساج کردن بەڕۆن: ڕۆن ڕێگایەکی سروشتیە کە چەندین پێکهاتەی هەیە یارمەتی
تەندروستی پێستت دەدات هەروەها دەبێتەهۆی قەڵەوکردنی دەموچاو.
3- وازلە ماکیاژکردن بهێنە: ماکیاژکردن ڕۆژانە دەبێتەهۆی
گەشەکردنی بەکتریا لەسەرپێست بەتایبەت کاتێکپێیوەی دەخەویت. هەروەها ماددەی کیمیایی زۆری تێدایە ئەمەش هۆکارە بۆلەناوبردنی
خانەکانی پێست.
4- بەکارهێنانی ئالوڤێرا: هەندێک جێڵی ئالوڤێرا دەربکە
وڕۆژانە بیدە لەڕوخسارت بۆماوەی ٢٠-٣٠ خولەک
مەساجی پێبکە ئەمەش یارمەتی پڕکردنەوەی دەموچاوت دەدات.
5- ئاوی گوڵ وگلیسرین: یارمەتی نوێکردنەوەی پێستت دەدات
هەروەها پێست بەشێداری دەهێڵێتەوە. ٤-٥ دڵۆپ گلیسرین لەگەڵ ٢دڵۆپ ئاوی گوڵدا تێکەڵ
بکە دواتر ئەمگیراوەیە بدە لەڕوخسارت. بابۆماوەی کاتژمیرێک بەڕوخسارتەوەبێت دواتر بەجوانی
پاکیبکەرەوە.
سەرچاوە: Beauty Health Tips
وە:هە-ف