ڕۆژنامەیەکی
هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە پاش دوو مانگ سەرجەم موڵکەکانی نەوشیروان مستەفا
لەسەر نما و چیا تۆمارکراون
ڕۆژنامەی
ئاوێنە بڵاویکردووەتەوە "پاش تێپه‌ڕینى دو مانگ به‌سه‌ر كۆچى دوایى نه‌وشیروان مسته‌فادا، وهرهسهكانى
موڵك‌و داراییه‌كانى باوكیان به‌پێى قه‌سام شه‌رعى به‌سه‌ر خۆیاندا دابه‌ش دهكهنو
له2017/7/25دا به به‌نوسراوى ژماره 48/63 پشكه‌كانى كۆمپانیاى وشه كه 300
ملیۆن پشكن ده‌گوازرێته‌وه بۆ سه‌ر نماو چیاى كوڕى، 122 دۆنم گردى زه‌رگه‌ته‌ش
كه مه‌كۆى سه‌ره‌كى گۆڕانه له‌سه‌ر نماو چیا تاپۆ ده‌كرێت".
لە ژمارەی ئەمڕۆ سێشەممەی
ڕۆژنامەی ئاوێنەدا بڵاوکراوەتەوە "پاش ئه‌وه‌ى چراى كچه تاقانه‌ى نه‌وشیروان
مسته‌فا لهبهشهكهى خۆى خۆشبوه بۆ دو براكه‌ى، رۆژى 2017/7/25 به‌نوسراوى
ژماره 48/63 پشكه‌كانى كۆمپانیاى وشه كه 300 ملیۆن پشكن گوازراوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر
نماو چیا. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه نه‌وشیروان مسته‌فا پێش ئه‌وه‌ى كۆچى دوایى
بكات له‌ساڵى 2016دا پشكی كۆمپانیای وشەى لەكارگەی چیمەنتۆی گاسن لەناوی خۆیه‌وه
خستبوه سەر ناوی (چیا)ی كوڕی"
ئەو ڕۆژنامەیە ڕوونیکردووەتەوە ئێستا
له‌روى یاساییه‌وه نماو چیا خاوه‌نى 122 دۆنم زه‌وى گردى زه‌رگه‌ته‌و باڵه‌خانه‌كه‌ى
چاودێریى دارایى‌و 25%ى قازانجى سۆپه‌رماركێتى میترۆ‌و 15%ى پشكى كارگه‌ى چیمه‌نتۆى
گاسنو كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێن‌و چه‌ندین باڵه‌خانى ناو گرده‌كه‌ن، كه به‌ده‌یان
ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت:
بەو پێیەش، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان خاوه‌نى هیچ موڵك‌و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى
داهاتى تایبه‌ت به‌خۆى نییه، بهمهكۆ سهرهكىو كه‌ناڵى تهلهفزیۆنهكهشیهوه.