"بارزانی بۆ پشتگیری ڕیفراندۆم پەنا بۆ سەلەفیەکان دەبات"

ماڵپەڕێكی عێراقی لەزاری سەرچاوەیەکی ناو پارتیەوە ئاشکرایکردووە پارتی پەنای برۆدتە بەر عەبدولـلەتیف سەلەفی بۆ ئەوەی لە ریفراندۆمدا پشتیوانی بكات.

ماڵپەڕی (بغداد الیوم)، لە هەواڵێكدا لە زاری سەرچاوەیەكی نزیك لە پارتی دیموكراتی كوردستان گواستویەتیەوە مەسعود بارزانی لەچوارچێوەی هەوڵەكانیدا فراوانکردنی بەرەی بەڵێ بۆ ریفراندۆم لەگەڵ سەلەفییەكانی كوردستاندا گەیشتووەتە ڕێککەوتن.


بەپێی هەواڵی  ماڵپەرە عێراقیەکە، رێككەوتنەكە لەنێوان عەبدولـلەتیف سەلەفی و نوێنەرێكی پارتی لە سلێمانی ئەنجامدراوە و نوێنەرەکەی پارتی بە بڕیاری بارزانی ئەو کارەی کردووە.

سەرچاوەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەپێی رێككەوتنەكە پارتی ئازادییەكی زیاتر دەداتە سەلەفییەكان لە مزگەوتەكان و سازكردنی كۆڕو كۆبوونەوە و لەبەرامبەریشدا سەلەفییەكان پشتیوانی ریفراندۆم دەكەن.



PM:05:08:03/09/2017