وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی بەهۆی مووچەی بێ مۆڵەت و خانەنشینکردن و فەسڵکردنەوە، پێیویستی بە کارمەندی نوێیە، هەر بۆیە ئەو وەزارەتە دەستدەکات بەدامەزراندن.
د.خاڵس قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگه‌یاند "له‌ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردودا له‌كۆی گشتیی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و كارگێڕیی، نزیكه‌ی پێنج هه‌زار مۆڵه‌تی بێ موچه‌و فه‌سڵكردن و خانه‌نشین بون هه‌بوه".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكراشیكرد" بۆ ئه‌مساڵ ئه‌و ڕێژه‌یه زۆر زیاتر بوه، به‌هۆی وه‌رگرتنی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌مۆڵه‌تی بێ موچه، بۆچاره‌سه‌ركردن و پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه وه‌زاره‌ت چه‌ند پلانێكی هه‌یه".
ناوبراو ئاشکرای کرد بۆ پزیشکان دامه‌زراندن بۆ ده‌رچوانی ساڵی (2016 ـ 2017) ده‌ستپێده‌كات، دوای وه‌رگرتنی ناوی ده‌چوانی ئه‌مساڵیش له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دامه‌زاراندنی خۆبه‌خشیش ده‌ستپێده‌كات، "چونكه پێویستی به‌كارمه‌ندی ته‌ندروستی ده‌بێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له‌نه‌خۆشخانه‌و بنكه ته‌ندروستیه‌كاندا مۆڵه‌تی بێ موچه‌یان وه‌رگرتوه".
ئەو به‌رپرسه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئه‌وانه‌شی به‌خۆبه‌خش داده‌مه‌زرێن، ده‌توانن پاره‌ی هاندانی ته‌ندروستی وه‌ربگرن و لێی سودمه‌ندبن.