" کۆبوونەوەی یەکێتی و گۆڕان شکستی خوارد "

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەکێتی و گۆران کە نزیکەی چوار کاتژمێری خایاند شکستی خوارد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" لە کۆبوونەوەکەدا کە رەنگە دوا کۆبوونەوەی سەکردایەتی هاوبەشی نێوانیان بێت، لەسەر چۆنێتی کاراکردنەوەی پەرلەمان و پرسی ریفراندۆم وچەند پرسی تر جیاوازی گەورە لەنێوان هەردوولادا هەبووە ".

سەبارەت بەگەیشتن بەلێکتێگەیشتنی هاوبەش، یان بوونی یەک تێروانین لەسەر هەندێک پرس، سەرچاوەکەی سپی ئاشکرای کرد کە هیچ کاتێک هێندەی ئەمرۆ یەکێتی و گۆڕان راشکاوانە لەگەڵ یەکدا گفتوگۆیان نەکردووە.

ئەو سەرچاوەیە بەدووری نەزانی دوای ئەم کۆبوونەوەیە، یەکێتی بەتەواوی بڕوات لەگەڵ پارتی و پەرلەمانی لەگەڵدا چالاک بکاتەوەو هاشێوەی خوولی پێشوو هەموو دەسەلآتەکان لەنێوان خۆیان و پارتی سەرلەنوێ بەشبکەنەوە.

ئەمرۆ لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی سەرکردایەتی هاوبەشی هەردوولا کۆبوونەوە. 



PM:03:58:05/09/2017