ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی
نیشتمانی كوردستان ئاشکرایکرد كه له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی
حزبه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه
ریفراندۆم پێویستی به ھه‌ماھه‌نگ و كۆده‌نگی نێوان ھه‌موو لایه‌نه‌كانە
ماڵپه‌ڕی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سەبارەت
بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان گۆڕان و یەکێتی بڵاویکردووەتەوە "له
كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كێتی داوای له گۆڕان كردووه بۆ ھه‌نگاوه‌كانی كاراكردنه‌وه‌ی
په‌رله‌مان گفتوگۆی جدی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكرات ده‌ستپێبكات".
ئاشکراشی کردووە "له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆمیش ھه‌ردوولا جه‌ختیان
له‌وه كردووه‌ته‌وه پرۆسه‌كه پێویستی به ھه‌ماھه‌نگ و كۆده‌نگی نێوان ھه‌موو
لایه‌نه‌كان ھه‌یه".
سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوانیشیان نوسیویانە "ده‌رباره‌ی
رێكه‌وتنه سیاسییه‌كه‌شیان یه‌كێتی و گۆڕان جه‌ختیان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی
نێوانیان كردووه‌ته‌وه".