پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەکرێت

بەرپرسێکی کارەبای هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات پێدانی کارەبای نیشتمانی لە مانگی ئەیلولدا کاتژمێرێک زیاد دەکات.

ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای ھەرێم بەماڵپەڕی خەندانی راگەیاند" بەپێی ئەوەی پلەکانی گەرما نزم بوونەتەوە، و خواستی ھاوڵاتیان کەم دەبێتەوە، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاد دەبێت، و لەم چەند ڕۆژەی مانگی ئەیلول ھەستی پێکراوە".

ئەو بەرپرسە دەڵێت" بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کارەبا، زیاتر لە ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزار ھاوبەشی کارەبا تۆمارکراوە، لەھەرێم کوردستان، و ئێستا ئاستی بەرھەمھێنانی کارەبا ٢٦٠٠بۆ ٢٧٠٠ مێگاواتە".
کارەبای هەرێم لە رۆژانی جەژنی قوربانەوە زیادی کردووە.



PM:03:01:07/09/2017