وەفدی یەکێتی هەر ئەمڕۆ کۆبوونەوەی لەگەڵ گۆڕان کرد و سبەینێش لەگەڵ کۆمەڵ کۆدەبێتەوە، بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان یەکێتی لەیتەرێکی چەند خاڵی ئامادە کردووە، سپی ئەو خاڵانە بڵاودەکاتەوە.
کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەو وەفدە کە بەسەرۆکایەتی شۆڕش ئیسماعیل لەگەڵ گۆڕان بەڕێوەچوو، سێ کاتژمێری خایاند و گۆڕان دوای دوو رۆژی تر بە نوسراو وەڵام دەداتەوە، وەک کوێستان محەمەد ئەندامی جڤاتی گشتی گۆڕان و بەشداربووی کۆبوونەوەکە بە میدیاکانی راگەیاندووە.
ئەو وەفدە بڕیارە لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامیش کۆببنەوە، هەرچەندە ئەمڕۆ سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی پەیوەندیەکانی پارتی لە هەولێر لەگەڵ ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی عەلی باپیر کۆبوەوە.
خاڵه‌كانی په‌یامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان :
1- ئاساییكردنه‌وه‌و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.
2- له‌پێناوی به‌دیهێنانی هاوسه‌نگی له‌نێوان موچه‌ی پله باڵاكان‌و موچه كه‌مه‌كاندا، پێویسته پاشه‌كه‌وتكردنی موچه له‌رێگه‌ی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسایه‌كی تایبه‌ت لاببرێت‌و گره‌نتی دانه‌وه‌ی موچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی موچه‌خۆران بكرێت.
3- متمانه به‌خشین به‌سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سندوقی داهاته نه‌وتی‌و غازییه‌كان.
4- هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن‌و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی ده‌نگدانی دانیشتوانی ناوچه دابڕێندراوه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌بێت له‌په‌رله‌مانی كوردستان.
5- په‌سه‌ندكردنی یاسای ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
6- لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور بۆ راپرسی، متمانه‌ی پێ ببه‌خشرێته‌وه بۆ ئاماده‌كردنی ده‌ستووری ده‌وڵه‌تی كوردستان.
7- هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ژماره (1)ی ساڵی (2005).