بزوتنەوەی گۆڕان: وەڵامی یەکێتیمان داوەتەوە

شۆڕش حاجی، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان ئاشکرایدەکات وەڵامی یەکێتیان داوەتەوە و لەبارەی بڕیاری کاراکردنەوەی پەرلەمانیش لەلایەن یەکێتی و پارتی و دەڵێت "لە ڕاگەیاندنەکانەوە بیستومانە".

شۆڕش حاجی، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان لەبارەی بڕیاری کاراکردنەوەی پەرلەمان لە ڕۆژی 14ی ئەم مانگە لەلایەن پارتی و یەکێتیەوە بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "تەنیا لە ڕاگەیاندنەکانەوە بیستومانە و مامەڵە لەگەڵ بڕیار و ڕاگەیەندراوی فەرمی دەکەین".

لەئەگەری کاراکردنەوەی پەرلەمانیش لەو وادەیەی باسدەکرێت ئەو ەندامەی خانەی ڕاپەڕاندن وتی "کار لەسەر ئەگەر ناکەین، بەڵام لە ئەگەرێکی وادا بەفەرمی هەڵوێستی خۆمان ڕادەگەیەنین".

سەبارەت بە وەڵامدانەوەی گۆڕان بۆ پاکێجە حەوت خاڵیەکەی یەکێتی شۆڕش حاجی ئەوەی ئاشکراکرد کە لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ یەکێتی ڕاستەوخۆ  وەڵامی یەکێتیان داوەتەوە بەبێ ئەوەی وەڵامەکە ئاشکرابکات.

ئەوە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ یەکێتی  پارتی کۆبوونەوە و بەپێی  زانیاریەکان هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان و چەند پرسێکی تر.



PM:05:34:10/09/2017