بارزانی سەردانی سلێمانی دەکات

بۆ بەشداری لە هەڵمەتی راگەیاندنی ریفراندۆم کە تا ئێستا سیماکانی بە پارێزگای سلێمانی یەوە نابینرێت، بارزانی سەردانی ئەو شارە دەکات.

سەرچاوەیەکی نزیک لە مەکتەبی سیاسی پارتی بە سپی راگەیاند " رۆژی چوارشەممە رێککەوتی ٢٠ ئەیلول مەسعود بارزانی سەردانی سلێمانی دەکات".

بەپێی زانیارییەکانی سپی بارزانی جگە لە کادیرانی پارتی لە سنوری سلێمانی، هاوکات وا بڕیارە لە هۆڵێکی داخراودا لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی شارەکە کۆبێتەوە و لەسەر ریفراندۆم قسەیان بۆ بکات.

ئەم ساردانەی بارزانی لە کاتێکدایە کە بارزانی و پارتی ماوەیەکە پەیوەندیەکی باشیان لەگەڵ یەکێتی دروستکردووە، بەلآم تا ئێستا پەیوەندەکی ناجۆری لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان دا هەیە. 



PM:02:27:18/09/2017