یەکەم رۆژی باران بارین لەشارەکانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا

بەپێی ماڵپەڕێکی کەشناسی جیهانی لەمانگی ئەیلول و تا ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەم باران نابرێت، بەلآم لە ناوەڕاستی ئەو مانگەوە باران بارین لەشارەکانی هەرێم دەستپێکدەکات.

لە ماڵپەڕی جیهانی کەشناسی https://www.accuweather.com ئاشکرای دەکات لە مانگی ئەیلول تا ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەم پێشبینی ناکرێت باران بەڕێژەیەکی زۆر لەشارەکانی هەرێم ببارێت، بەلآم لەدوای ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمەوە باران بارین دەستپێدەکات.

ئەو ماڵپەڕە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات سەرەتا لە ٤ تشرینی یەکەمدا کەمێک باران دەبارێت، لە ١٥ تشرینی یەکەمدا لە سلێمانی باران دەبارێت، دواتریش لە ١٨ ی هەمان مانگدا لە هەولێریش باران بارین دەستپێدەکات.


 

PM:12:43:21/09/2017