کۆبوونەوەی یەکێتی و بارزانی کۆتایی هات
سپی وردەکاری کۆبوونەوەکە بلآودەکاتەوە

بەیانی ئـەمڕۆ ٢٣ ی ئەیلول وەفدێکی بالآی یەکێتی بە سەرۆکایەتی کۆسرەت رەسوڵ بۆ پێشاندانی دوا هەڵوێستی خۆییان لەسەر ریفراندۆم سەردانی بارزانی کرد. 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، ئەو وەفدە بالآیەی کە لەلایەن کۆسرەت رەسوڵ و مەلا بەختیارو بافڵ تاڵەبانی پێکهاتبوو، نە گەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ بارزانی.

ئەو باڵەی یەکێتی لەگەڵ ئەوەدانین ریفراندۆم ئەنجام بدرێت، کە پێدەچیت مەلا بەختیاریش چووبێتە پاڵ ئەو باڵەو بەرپرسانی تری یەکێتی هەر یەک لە رەفعەت عەبدولآ و رزگار عەلی و قادر عەزیز و ئاسۆ ئەڵمانی و چەند ئەندامیکی تری سەرکردایەتی لەگەڵ ئەو رایەدان.

هەرچەندە بارزانی لەو کۆبوونەوەیەدا نەیتوانیووە قەناعەت بەو بەرپرسانەی یەکێتی بکات، کە پاشگەزببنەوە لەهەڵوێستیان و بەشداری ریفراندۆم بکەن، بەلآم وەفدەکەی یەکێتی بڕیاریان داوە کێشە بۆ پرۆسەی ریفراندۆم دروست نەکەن و هێج لێدوانێک دژی ریفراندۆم نەدەن.

ئەوەی تا ئێستا یەکلایی بۆتەوە کە کۆسرەت رەسوڵ و نەجمەدین کەریم و عەدنان موفتی و ئەرسەلان بایز و سەعدی پیرە لەگەڵ بارزانیدان و پشتگیری ریفراندۆم دەکەن، هەوڵوێستی هێرۆ ئیبراهیم لەدوا کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیدا لەگەڵ ریفراندۆمدا بووە، بەلآم نازانرێت ئایا ئێستا مکوڕرە لەسەر هەڵوێستەکەی و پاڵپشتی ریفراندۆم و بارزانی دەکات، یان بەپێچەوانەیەو لەگەڵ باڵەکەی ترە.

لە دوێنیوە ناکۆکەیەکی توند لەناو مەکەتەبی سیاسی یەکێتیدا دروستوبووە لەسەر پرسی ریفراندۆم، هەندێکیان لەگەڵ پاشکەشدابوون و هەندێکیان لەگەڵ مانەوەدان لەسەر پرۆسەکە، ئەمڕۆ ئەو باڵەی لەگەڵ پاشکشەدان چاویان بە بارزانی کەوت بەلآم نەگەیشتنە ئەنجام. 

 




PM:12:50:23/09/2017