له‌ڕاپۆرتێكدا داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ لە رێگای بۆری و تەنکەرەوە نزیکەی ١٨ ملیۆن و نیو نەوت نێردراوەتە تورکیا کە دەکاتە ٨٧٤ ملیۆن دۆلار.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی گۆشه‌ی ئابوری ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كه وێنه‌یه‌كی بۆ سپی نێردراوە، له‌م مانگی ئەیلولدا هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی بۆرییه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا، 17 ملیۆن و 515 به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌كردووه، هه‌روه‌ها له‌كێڵگه‌كانی شێخان كه له‌ڕێگای ته‌نكه‌ره‌وه ده‌ڕوات بۆ توركیا، به‌پێی رێكه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیاكه، كه له‌ڕۆژی 23ی شوباتی 2017، كراوه، ملیۆنێك و 101 هه‌زار به‌رمیله، كۆی هه‌نارده‌كه‌ش 18 ملیۆن و 616 هه‌زار به‌رمیل بووه.
له‌و ڕاپۆرته‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، "تێكڕای نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌مانگی ئه‌یلول، 55 دۆلار بووه، نه‌وتی هه‌رێمیش به 8 دۆلار كه‌متر له‌نرخی بازاڕه‌كان ده‌فرۆشرێت، به‌و جۆره‌ش به‌رمیلێك نه‌وتی به 47 دۆلار فرۆشتووه‌و كۆی داهاته‌كه‌شی له‌و مانگه‌دا 874 ملیۆن و 952 هه‌زار دۆلار بووه".
له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌ی گۆشه‌ی ئابوری ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هاتووه " داهاتی هه‌رێم له‌و نه‌وته‌ی كه به پاڵاوتگه‌و كۆمپانیاكانی ناوخۆی ده‌فرۆشێت، به 150 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنین، به‌و جۆره‌ش كۆی داهاتی هه‌رێم له فرۆشتنی نه‌وت له‌مانگی ئه‌یلول، ملیارێك و 24 ملیۆن و 952 هه‌زار دۆلاره".