به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی، دانیشتوانی ئه‌و شاره‌و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئاگادارده‌كاته‌وه بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری بێ ئاو ده‌بن.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی، كه دانەیەکی دەست سپی کەوتووە، ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، به‌هۆی سیانه‌كردنی تۆڕباینی كاره‌بای كارۆئاوی به‌نداوی دوكان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه 12ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، بۆماوه‌ی24 كاتژمێر هه‌ردوو پڕۆژه‌ی یه‌ك و دووی ئاوی (دوكان – سلێمانی) ڕاده‌گیرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نابراو ڕاشیگه‌یاندوه " به‌و هۆیه‌وه ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی و قه‌زاو ناحیه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ وشۆڕش بازیان و ته‌كیه و پیره‌مه‌گرون، بێ ئاوده‌بن ".