ڕووداوەکانی كەركوك بەهەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان بووە

هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاشکرایدەکات جموجۆڵەكانی كەركوك، بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەوان بووە، ڕەتیشی دەکاتەوە هیچ هێرشێك لە كەركوك ڕوویدابێت.


لە راگەیاندراوێكدا، لیوا رۆبەرت وایت فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ شەڕی دژی داعش، رایگەیاند "جموجۆڵە سەربازییەكانی ئەمڕۆی شاری كەركوك، بەهەماهەنگی لەگەڵ ئێمە بووە".

لە راگەیاندراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە "هیچ هێرشێك لە كەركوك رووینەداوە، بەڵكو تەنها جموجۆڵی سەربازین و بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان بووە".

فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان وێڕای رەتكردنەوەی هەر پێكدادانێكی سەربازی لەو شارەو دەوروبەری، هاوكات هانی هەموو لایەكیشی داوە خۆیان لە تەشەنەسەندنی دۆخەكە بەدوور بگرن.

رۆبەرت وایت راشیگەیاندووە "ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر داكۆكیكردن لە دیالۆگی نێوان دەسەڵاتدارانی بەغداو هەرێمی كوردستان".



PM:04:08:16/10/2017