كۆمسیۆنی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق رایگەیاند" له‌رووی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی بۆ رێكخستنی كه‌رتی راگه‌یاندن و گه‌یاندن له عێراقدا، بڕیاریان داوه كاركردنی هه‌ردوو كه‌ناڵی "رووداو و كوردستان 24" له سه‌رتاسه‌ری عێراق رابگرن".
كۆمسیۆنی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌و دوو كه‌ناڵه به‌بێ بوونی مۆڵه‌تی كۆمسیۆنه‌كه كارده‌كه‌ن و پڕۆگرامی وا په‌خش ده‌كه‌ن كه هانی توندوتیژی و رق ده‌ده‌ن و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی نێوان هاوڵاتیان و كۆمه‌ڵگه ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه" ئەو رێوشوێنە دوای رووپێوکردنی ئەو دوو کەناڵە دێت لەرۆژی ١٦ تشرینی یەکەم لەکاتی داگیرکردنی شاری کەرکوک لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە دێت.
كه‌ناڵی "رووداو" سه‌ر به "نێچیرڤان بارزانی" جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه و كه‌ناڵی "كوردستان 24"یش سه‌ر به "مه‌سرور بارزانی" كوڕی "مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆكی پارتییه.