بە ڤیدیۆ پشێووی ئەمڕۆی پەرلەمان لەسەر دابەشکردنی دەسەلآتەکانی سەرۆکی هەرێم
ئەمڕۆ ٢٩ ی تشرینی یەکەم لە دانیشتنی پەرلەماندا لەسەر پرسی دابەشکردنی دەسەلآتەکانی هەرێم دەنگە و دەنگ و پێشێووی روویدا، گرتەیەکی پشێوی کۆبوونەوەکە.
ئەندامانی فراکسیۆنی گۆڕان جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێت پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان جێبەجێبکرێت و ماوەی یاسایی تەواوبدرێت بە خوێندنەوەی یەکەمی پرۆژەی دابەشکردنی دەسەلآتەکانی سەرۆکی هەرێم، بەلآم سەرۆکایەتی رەتیکردەوەو لەئەنجامدا پەرلەمانتارانی گۆڕان دەستیان کرد بە پێداکێشانی مێزەکانی بەردەمیان و بەمەش پشێووی دروستبوو، پاش چەند کاتژمێرێک لە دواخستنی دانیشتنەکان، سەرلەنوێ پەرلەمان دەستی بە داینشتنەکانی خۆی کردەوە.
گرتەیەکی پشێوویەکە..
PM:05:59:29/10/2017