تەندروستی ژمارەیەک کارمەند دادەمەزرێنێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە، ژمارەیک کارمەند دادەمەزرێنێت و ئاگاداری خوازیارانی دامەزراندنیش دەكاتەوە لەسبەینێوە سەردانی بەڕێوبەرایەتییەكە بكەن، بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕم.


بەگوێرەی راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە، كە وێنەیەكی دەست "سپی میدیا" كەوتووە، سبەینێ سێشەممە 31ی تشرینی یەكەمی 2017، دابەشكردنی فۆرمی دامەزراندن دەستپێدەكات و تاوەكو رۆژی 19ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە دامەزراندنەكە (36) بوار دەگرێتەوە، ئەوانیش (پزیشك،  ب.زانكۆ، كۆلێژی بێهۆشكار، ی.كیمیا، ی.بایلۆجی، ی.دەرمانساز، ی.تاقیگە، وێنەگری تیشك، ی.خۆپاراستن، چ. سروشتی، ب. مامانی، پاراستنی ددان، ئەندازیاری میكانیك، ئەندازیاری كارەبا، ئەندزیاری ئامێری پزیشكی، ئەندازیاری كشتوكاڵ، یاسایی، توێژەری دەروونی، توێژەری كۆمەڵایەتی، وردبین، تێبینەر،  ژمێریار، كۆلێژی IT، ئامار، ڕاگەیاندن، نوسەری چاپ، كۆگا، هونەری كارەبایی، هونەری ئامێری، پزیشكی، هونەری میكانیك، بلیت بڕ ، پاسەوان، بەرگدوور، شۆفێرو كارگوزار ".

لەڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، "ڕۆژانە لەكاتی دەوامی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە لەسەعات 9ی سەرلەبەیانی بۆ سەعات 12ی نیوەڕۆ فۆرم دابەشدەكرێت، جگە لەڕۆژانی هەینی و شەمممە كە پشووی فەرمین".

هەر لە راگەیەنراوەكەدا، ئاماژە بەپێداویستییەكان كراوە كە پێویستە كەسی داواكار لەگەڵ خۆیدا بیهێنێت و بخاتەسەر وەرەقەیەك، ئەوانیش "ناوی چواری، ناوی دایك، ژمارەی ناسنامە، بەشی دەرچوون، وێنەیەك لەناسنامەی باری شارستانی".



PM:04:37:30/10/2017