كۆمیسیۆن بڕیاریدا بە هەڵوەشاننەوەی ئەو لیستە نوێیەكان

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم چەند بڕیارێكی دەركرد دیارترینیان "هەڵوەشاندنەوەی پەسەندكردنی ئەو لیستە نوێیانەی كە خۆیان بۆ هەڵبژاردن تۆماركردبوو".

ئەمڕۆ سێشەمە 31ی تشرینی یەكەم لە بەیاننامەیەكدا كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەرێم دەڵێت، بڕیاریانداوە بە "هەڵوەشاندنەوەی پەسەندكردنی ئەو لیستە نوێیانەی كە خۆیان تۆماركرد بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە ١/١١/٢٠١٧، هەر بۆیە هیچ لیستێك بۆی نییە بانگەشە بكات بەو ناوەوە، چونكە ئەو پەسەند كردنە تەنها بۆ مەبەستی بەشداریكردن بووە لەو پرۆسەیە".

كۆمسیۆن بڕیاریشیداوە بە گەڕاندنەوەی ئەو بڕە پارەیەی كە وەك بارمتە لەلای كۆمسیۆن بووە لە بەرامبەر تۆماركردنی ناوی لیستی قەوارە سیاسییەكان، دەشڵێت "لەپاش دیاریكردنی وادەیەك بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن لە داهاتوودا، كۆمسیۆن دەرفەتی تر دەڕەخسێنێ بۆ تۆماركردن و پەسەند كردنی لیست و قەوارەكان".

ڕۆژی ٢٨ ی ئەیلولی ٢٠١٧ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی هەرێم ناوی ٢١ قەوارەی پەسەند كرد، كە دەتوانن بەشداری هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بكە.



PM:02:15:31/10/2017