عەبادی رەزامەندی پێشاندا بەجێگیرکردنی هێزێکی عێراقی کورد لە خورماتوو

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر داوای هەردوو وەزیرە کوردەکەی یەکێتی و گۆڕان  ڕه‌زامه‌ندی‌ نیشاندا بۆ جێگیربونی‌ هێزێكی‌ عێراقی كوردی له‌خورماتوو.

عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوایی یه‌كێك ‌ڕاوێژكارانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماری‌ عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد هەردوو وەزیر فریاد رەوازنوزی و د. دەرباز محەمەد داوایان لە حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ و سه‌رۆكی‌ ئه‌ركانی‌ سوپای عێراق کردووە رێگا بدەن کە هێزێکی کوردی بۆ ئارامکردنەوەی شاری خورماتوو، رەوانەی ئەو شارە بکرێت، ئەوانش لای خۆیانەوە ڕه‌زامه‌ندیان ده‌بڕیوه‌ کە یه‌كێك له‌لیواكانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار ڕه‌وانه‌ی‌ قه‌زای‌ خورماتوو بكرێن  و دۆسێی‌ ئه‌منی‌ شاره‌كه‌یان پێبدرێت".

عەلیاوی لە درێژەی لێدوانەکەیدا کاتی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە ئاشکرا دەکات و دەڵێت"بڕیاره‌ ئه‌و فه‌رمانه‌ دوای‌ چله‌ی‌ ئیمام حسێن بچێته‌ بواری‌ جێبێكردنه‌وه‌و ته‌واوی‌ قه‌زاكه‌ ڕاده‌ستی‌ هێزه‌كانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار بكرێت". 

شاری خورماتوو لە لە ١٥ تشرینی یەکەمەوە لەسەر دەستی حەشدی شەعبی و ‌هێزە عێراقییەکان رووبەرووی داگریکردن و کاولکردن بوەوەو چەندان کەسی مەدەنی کوژران و نزیکەی ١٨٠ هەزار هاولآتی ئاوارەبوون و بەسەدان ماڵی هاولآتی کورد تالآنکراون و سووتێنراون. 




PM:05:26:09/11/2017