کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی هەڵوێستی خۆی لەسەر کابینەکەی نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی گٶڕی و داوای حکومەتێکی " ئینتقالی " دەکات.
دەقی راگەیاندراوی کۆبوونەوە سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی
سم الله الرحمن الرحیم
كاتژمێر (10,00)ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌رواری (18/11/2017)، به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا سه‌عید عه‌لی عه‌بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی گرێدا و گرنگترین ته‌وه‌ره‌كانی ئه‌مانه‌ی خوارهبوون.
1. كۆبوونه‌وه هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی ئاراسته‌ی هاووڵاتیانو كهسو كاری قوربانیان‌و زه‌ره‌رمه‌ندانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌م رۆژانه‌ی رابردوو كرد له ڕۆژههڵاتو باشووری كوردستان و دوعاخواز بوو خوای ره‌حمان شه‌هیدان به به‌هه‌شت شاد بكات و شیفاش بۆ برینداره‌كان بنێرێ .
2. ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هاوخه‌می خۆی ئاراسته‌ی ئاواره‌كانی ناوچه‌كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به تایبه‌ت مه‌خمور و دوزو و كه‌ركوك كرد‌و داوای كرد حكومه‌تی هه رێمو ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان كاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن بۆ ته‌حقیق له رووداوه‌كان وبه‌ده‌مه‌وه چوونی ئاوارهكانو قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زیانهكانیانو گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان .
3. كۆبوونه‌وه هیوای خواست پێشوازی گه‌رم و گوڕ له مانگی مه‌ولودی پیرۆز و ئه‌نجامدانی چالاكی شایه‌نی ئه‌م بۆنه مه‌زنه بكرێت.
4. ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی نه‌خشه ڕێگای قۆناغی دوای (16/10/2017)ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی خسته‌ڕوو كه بریتی بوو له پێداچوونه‌وه به گوتاری سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی به شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ دۆخی ئێستا‌و ئه‌گه‌رو سیناریۆكانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان بگونجێت.
5. له ته‌وه‌رێكی تردا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له‌سه‌ر بابه‌تی گۆڕانكاری له‌م حكومه‌ته‌دا وه‌ستاو پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێی ڕاگوزه‌ری(انتقالی) به پێویست زانی به مه‌به‌ستی هێنانه‌دی یه‌كڕیزی نیشتمانی و چاكسازی خێرا له مه‌سه‌له‌ی بژێوی و گوزه‌ران و لایه‌نی ئه‌منی هاوڵاتیاندا.
6. ناردنی شاندی هاوبه‌شی هه‌رێم بۆ دانوستانی حكومه‌تی یه‌كریزی نوێ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی به ئه‌ركی هه‌نوكه‌یی زانی.
7. جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر ته‌واوی شایسته دارایه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و مافه ده‌ستوریه‌كانی هه‌رێم له یاسای بودجه‌ی فیدراڵی .
8. ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی جه‌ختی كرده‌وه له مه‌رجعیه‌تی په‌رله‌مان و كاراكردنه‌وه‌ی بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی له چاودێری و یاسادانان به زه‌رور زانی، بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان یاسای پێویست بۆ چاكسازی بنه‌ڕه‌تی ده‌ر بكات له پێناو ڕاستكردنه‌وه‌ی دۆخه شێواوهكهو ئاراسته كردنی ڕێڕه‌وی سیاسی هه‌رێم .
9. كۆبوونه‌وه لێكۆڵێنه‌وه‌و تاوتوێكردنی بژارده‌كانی به‌رده‌م یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان به‌كراوه‌یی هێشته‌وه...
10. له كۆتاییدا كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم و گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر مێزی گفتوگۆی راشكاوانه بۆ چاره‌سه‌ری خێرای گرفت و قه‌یرانه‌كان و بژێوی و گوزرهران و خواسته‌كانی ئێستای خه‌ڵكی كوردستان.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
18/11/2017