دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دڵگرانی خۆی له لەدهستدانی منداڵێكی نه‌خۆشی تالاسیما "به‌هۆی نه‌بونی ده‌رمانی پێویست"وە ڕادەگەیەنێت
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە "ئه‌ركی حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره كه هه‌موو پێداویستی و چاودێریەک بۆ نەخۆش دابین بكات وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی باجی ململانئ و كێشه سیاسیه‌كان بده‌ن"
دەقی بەیاننامەکە:
په‌یامی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌گیان له‌ده‌ستدانی نه‌خۆشێكی تالاسیما به‌هۆی نه‌مانی ده‌رمانی پێویسته‌وه.
به‌داخه‌وه‌ین هه‌واڵی گیان له‌ده‌ست دانی منداڵێكی نه‌خۆشی تالاسیمامان پئ گه‌یشت كه به‌هۆی نه‌بونی ده‌رمانی پێویست گیانی سپارد ، دابین كردنی ته‌ندروستی و ده‌رمان و ژیانێكی شایسته له‌مافه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی هه‌موو مرۆڤه‌كانه ،به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه دووچاری نه‌خۆشی بونه‌ته‌وه‌و پێویستیان به‌چاودێری كردنه ، ئه‌ركی حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره كه هه‌موو پێداویستی و چاودێرێكیان بۆ دابین بكات وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی باجی ململانئ و كێشه سیاسیه‌كان بده‌ن و هه‌ر سزا دانێكی گشتی و گه‌مارۆ خستنه سه‌ر هاوڵاتیان ئه‌نجامدانی تاوانه به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان بۆیه به‌داخه‌وه‌ین بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ی له ئێستادا له‌عێڕاق و هه‌رێمی كوردستان هاتۆته پێش و گه‌یشتۆته ئاستی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ند به‌و شێوه سزای هاوڵاتیانی هه‌رێم ده‌دات دوور له‌هه‌موو بنه‌مایه‌كی مرۆیی و یاسایی و ده‌ستوری تا ئاستی ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت گیانی هاولاتیانی نه‌خۆش بكه‌وێته مه‌ترسی به‌هۆی گه‌مارۆی نه‌ناردنی ده‌رمان و پێدوایستی ته‌ندروستی و قه‌ده‌غه كردنی گه‌شتی فڕۆكه‌وانی و به‌و هۆیه‌وه‌ش منداڵیكی توشبوی نه‌خۆشی تالاسیما به‌هۆی نه‌بونی ده‌رمانی پێویست گیان له‌ده‌ست بدات.
ئێمه له‌ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ وێڕای نیگه‌رانیمان له‌هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و نه‌خۆشه له‌هه‌مان كات په‌یامی خۆمان ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی ناوهندو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كردوه كه ڕێگری له‌و پێشێلكاریانه بگرن نابيت مافی پاراستنی نه‌خۆش ببێته به‌شێك له‌كێشه سیاسیه‌كان و چیتر هاوڵاتی نه‌بێته قوربانی و پاڕێزگاری له‌مافی نه‌خۆش بكرێت. لای خۆشمانه‌وه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ گه‌یاندنی ده‌نگمان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌و كه‌م وكوڕیانهی هاتونه‌ته پێشه‌وه
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ