وادەی دابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلول رادەگەیەنرێت

هەفتەی داهاتوو خشتەی موچەی مانگی ئەیلول بڵاودەكرێتەوە كە بە وەزارەتی پێشمەرگە دەستپێدەكات و وادەی موچەی خانەنشینانیش ئاشكرادەكرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "هەفتەی داهاتوو خشتەی موچەی مانگی ئەیلول ڕادەگەیەنرێت كە بە موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەستپێدەكات و دابەشكردنی موچەی پێشمەرگەش هەفتەیەكی پێدەچێت".

بەگوێرەی زانیاریەكان كە لە سەرچاوەكەی وەزارەتی داراییەوە دەستكەوتووە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەر لە ڕاگەیاندنی خشتەی موچەی مانگی ئەیلوول موچەی مانگی شوباتی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازیی دابەش دەكرێت.

سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی هۆكاری دواكەوتنی موچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازیی بۆ نەبوونی پارەی پێویست گێڕایەوە و وتیشی "بەدڵنیایی هەفتەی داهاتوو موچەی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی دابەش دەكرێت".





PM:01:45:28/11/2017