قوباد تاڵەبانی لەبارەی مووچە راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت" ئەولەویەتی کاری حکومەتی هه‌رێم دوای چارەسەرکردنی کێشەی مووچەیە"، دوای ئەوەش دابەزاندنی دەسەڵاتەکانە بۆ پارێزگاکان. 

له‌ راگه‌یه‌نراوێکدا  قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئاماژە بۆ ئەوە دەکات دوای چارەسەرکردنی کێشەی مووچە بریتی ده‌بێت لە دابەزاندنی دەسەڵاتی کارگێڕی بۆ پارێزگاکان و قەزا و ناحیەکان و هەروەها هەمەجۆرکردنی ئابوری بە زیاتر گرنگی دان بە کشتوکاڵ، پیشەسازی و کەرتی گەشتیاری و بەهێزکردنی دەسەڵاتی دادوەری".

ئەو راگەیاندنە دوای کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیران و جێگره‌كه‌ی لەگەڵ دۆگڵاس سیڵیمان، باڵوێزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق هات کە پاش تاوتوێکردنی چۆنیەتی چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد، گفتوگۆمان کرد دەربارەی ئەوەی کە چۆن ویلایەتە یەکگرتووەکان دەتوانن هاوکارمان بن لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی حکومرانیمان.




PM:10:44:30/11/2017