لە رۆژئاوای کوردستان هەڵبژاردن دەستیپێکرد

 هەڵبژاردنەکانی فیدرالیی دیموکراتی باکوری سوریا لە هەر سێ هەرێمی عەفرین، جزیرە و فورات دەستیپێکرد.
 
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ 1 ی کانونی یەکەم هەڵبژاردن لە شارو شارەچۆکەکانی  کانتۆنەکانی عەفرین، شەهبا، گرێسپی، کۆبانێ، قامیشلو و حەسەکە و شارو شارۆچکەکانی سەر بەو کانتۆنانە دەستیپێکرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆمیسیاری باڵای هەڵبژاردنی باکوری سوریا، هەڵبژاردنەکە تا کاتژمێر هەشتی شەو بەردەوام دەبێت و هاوڵاتیان دەتوانن بچن دەنگەکانیان بخەنە ناو سندوقەکانەوە.

جێگای ئاماژەیە، کە قۆناغی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی فیدرالیی باکوری سوریا ڕۆژی ٢٢ی ئەیلول بۆ هەڵبژاردنی هاوسەرۆکانی ئەنجومەنەکان ئەنجامدرا، هەروەها لە ڕۆژی ١٨ی مانگی ١ی ٢٠١٨شدا هەڵبژاردنی کۆنگرەی گەل ئەنجامدەدرێت، کە ڕۆڵێکی هاوشێوەی پەرلەمانی هەیە لە سیستمی فیدرالی دیموکراتی باکوری سوریادا.



AM:11:10:01/12/2017