جێگرانی سەرۆك كۆمار و ژمارەیەك وەزیر دەدرێنە دادگا

جێگرانی سەرۆك كۆمار و ژمارەیەك وەزیر لەلایەن دەستەی دەسپاكی عێراقەوە بە تۆمەتی "كەڵەكەكردنی سامان بەشێوەی نایاسایی" دەدرێنە دادگا.

ئەمڕۆ یەكشەممە 3ی كانونی یەكەمی 2017 دەستەی دەستپاكی عێراق لەسەر زاری حەسەن ئەلیاسری، سەرۆکی دەستەكەوە بڵاویكردەوە هەریەكە لە "ئەیاد عەلاوی و نوری ماڵیكی و ئوسامە نوجەیفی، جێگرانی سەرۆك كۆماری عێراق دراونەتە دادگا بە تۆمەتی كەڵەكەكردنی سامان بەشێوەی نایاسایی".

دەستەی دەستپاكی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە ئەو لیستەی كە دەدرێتە دادگا بە تۆمەتی گەندەڵی ژمارەیەك وەزیری ئەم كابینەیەی ئێستای حكومەتی عێراقی تێدایە.

پێشتر لە وتارێكدا حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند بە هەموو جۆرێك دژی گەندەڵی دەوەستینەوە و شەڕی داهاتوومان لەگەڵ گەندەڵكاران دەبێت.



PM:12:42:03/12/2017