شاندی حکومەتی هەرێم گەڕایەوە
دوایین زانیاری لەبارەی ئاشتی هەورامیەوە ئاشکرادەکرێت

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە راگەیاند، شاندی حکومەت بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەوروپا، ئەمڕۆ گەڕایەوە هەرێمی کوردستان و وەزیری سامانە سرووشتییەکانیش لەگەڵ شاندەکە گەڕاوەتەوە.


سەفین دزەیی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە "رووداو"ی راگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 4-12-2017 نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری گەیشتنەوە کوردستان، ئەوەش دوای سەردانەکەیان بۆ پاریس و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا. دواتریش سەردانی کۆسرەت رەسول لە ئەڵمانیا.

سەفین دزەیی ئاشکراشیکرد،  ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لەگەڵ شاندەکە گەڕایەوە هەرێمی کوردستان.

رۆژی هەینی 1-12-2017 شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی لە رێگەی تورکیاوە بەرەو ئەوروپا بەڕێکەوت و رۆژی شەممە لە کۆشکی ئێلیزێ لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پێشوازییان لێکرا و کۆبوونەوە.



PM:11:45:04/12/2017