لە حكومەتی عێراقەوە بەرمیلێك نەوت بۆ چەند ناوچەیەكی هەرێم دەنێردرێت

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بڕیاریدا یەك بەرمیل نەوت بە دیاری بۆ هەر خێزانێكی چەند ناوچەیەكی هەرێم دابین بكات و لەچەند رۆژی داهاتووشدا دابەشدەكرێت.

دەرباز محەمەد، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بە ماڵپەڕی "ئێن ئاڕ تی" راگەیاندووە "لە سەر بودجەی وەزارەتەكەیان یەك بەرمیل نەوت بۆ هەر خێزانێكی پارێزگای هەڵەبجە و دەربەندیخان و ناحیەی قۆرەتوو ناحیەی مەیدان دابین دەكرێت".

دەرباز محەمەد ئاشكراشیكردووە كە ئەو بڕە نەوتە لەو ناوچانە كە ناوچەی زیان لێكەوتووی بوومەلەرزەن لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دابەش دەكرێت.

وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق وتیشی "بڕی ٢٥٠ ملیۆن دینار لەسەر بودجەی وەزارەتەكەیان بۆ فراوانكردن و چاككردنی ئەو قوتابخانانەی كەلار و كفری تەرخان دەكرێت كە ئاوارەكانی دوزخورماتووی تێدا نیشتەجێ بوون".



PM:02:08:06/12/2017