عەبادی لە وتاری سەرکەوتندا ناوی پێشمەرگەی نەهێنا ( نوێنکراوەتەوە )

عەبادی لە وتاری سەرکەوتن بەسەر داعشدا کە ئەمشەو لە مەراسیمێکی تایبەتدا لەبەغدا خوێندیەوە پەیمان و پیرۆزبایی بۆ هەموو هێزە چەکدارەکان نارد، پێشمەرگە نەبێت.

لەو وتارەدا کە بە وتاری سەرکەوتن بەسەر داعشدا ناوزەد دەکرێت، سوپاسی هەموو سەرکەوتوانی کرد لە: هێزە پاڵەوانەکانمان لە سووپای عێراق و پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی و هێزەکانی دژە تیرۆر و هێزە ئاسمانییەکان و هێزی ئاسمانی سووپاو هەموو هێزە چەکدارەکان.. میدیاکاران و هونەرمەندان و رۆشنبیران.. هتد"، بەبێ ئەوەی ناوی پێشمەرگەو کورد بهێنێت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لە شەڕی داعشدا پێـشمەرگە ١٨٢٤ شەهیدی دژی داعشی هەیەو زیاتر لە ٩٠٠٠ هەزار برینداری هەیە.

PM:07:14:09/12/2017