دابەشكردنی موچە دەستی پێكرد

بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچە كە ڕۆژی هەینی لە لایەن وەزارەتی داراییەوە راگەیەندراوە، ئەمڕۆ دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلولی 2017ی وەزارەت و فەرمانگەكانی حكومەت دەكرێت و یەكەم وەزارەتیش پێشمەرگە وەریدەگرێت.

بەگوێرەی خشتەكەی وەزارەتی دارایی كە پێشتر بڵاوكراوەتەوە، تیایدا بەم جۆرەی خوارەوە جگە لە خانەنشینانی پێشمەرگەو شارستانی، مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان دیاریكراون.

1- ڕۆژی دووشەممە بەرواری 18/12/2017، مووچەی مانگی (9)ـی، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت.

2-ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە، بەرواری 19-20/12/2017، مووچەی مانگی (9)ـی، یەكەكانی (80 و 70) ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
 
3-  ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 21/12/2017، مووچەی مانگی (9)ـی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت
- فەرماندەی  پێشمەرگەی زێرەڤانی
- فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتن
- ئەنجومەنی ئاسایش 
- دەزگای گشتی ئاسایش

3-رۆژی یەكشەممە بەرواری 24/12/2017، مووچەی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچەی مانگی (9)ـی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.

- وەزارەتی دارایی و ئابووری
- وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان
- وەزارەتی پلان دانان 
- دیوانی چاودێری دارایی
- مافی مرۆڤ
- ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
- دەستەی ژینگە
- دەستەی وەبەرهێنان
- دەستەی دەسپاكی
- كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان

5-  رۆژی سێشەممە بەرواری 26/12/2017، مووچەی مانگی (9)ـی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت
- وەزارەتی پەروەردە
- وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی

6- ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 27/12/2017، مووچەی مانگی (9)ـی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت
- وەزارەتی ناوخۆ
- وەزارەتی تەندروستی
- دەزگای مین

7-  رۆژی چوارشەممە بەرواری 28/12/2017، مووچەی (كەم ئەندامان)ی سەر بە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و مووچەی مانگی (9)ـی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- وەزارەتی كارەبا
- وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار
- وەزارەتی ئاوەدان كردنەوەو نیشتەجێ كردن
- وەزارەتی گواستنەو گەیاندن
- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
- وەزارەتی كشتوكال و سەرچاوەكانی ئاو
- وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی
- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
- وەزارەتی سامانە سروشتیەكان
- وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی
- وەزارەتی داد
- ئەنجومەنی دادوەری
- سەرۆكایەتی هەرێم
- سەرۆكایەتی پەرلەمان
- سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران.



AM:10:18:18/12/2017