خۆپیشاندەران رێگای کەلار - کفریان داخست
خۆپیشاندان لە هەردوو شاری کفری و کۆیە دەستی پێکردەوەو خۆپیشاندەرانی شاری کفری رێگای کفری - کەلاریان داخست.
بەیانی ئەمڕۆ ١٩ ی کانوونی یەکەم خۆپیشاندان لە گەرمیان لە شاری کفری دەستیپێکردو، بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری سپی، خۆپیشاندەران هاتوچۆی رێگای کەلار - کفریان راگرت.
هەروەها بەیانی ئەمڕۆ جارێکی تر خۆپیشاندەرانی شاری کۆیە رژانەوە سەر شەقامەکان و دەستیان بەخۆپیشاندان کردەوە.
خۆپیشاندانی ئەمڕۆش وەک رۆژانی رابردوو دروشمی خۆپیشاندان چاککردنی خزمەتگوزاریەکان و پێدانی مووچەی تەواوی مووچەخۆران و دژایەتیکردنی گەندەڵی و لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران، دروشمی رووخانی ئەم حکومەتەش یەکێکە لەداواکارییەکانی تری خۆپیشاندەر.
AM:10:04:19/12/2017