مەلا بەختیار ڕێگە چارەسەری کێشەی مووچە دەخاتەڕوو

مه‌لا به‌ختیار سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ چه‌ند پێشنیازێك ده‌خاته‌ڕوو، راشیده‌گه‌یه‌نێت "خۆپیشاندانه‌كان دامركاونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ماون".


مه‌لا به‌ختیار له‌ نووسینێكدا له‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "خۆپیشاندانەكان دامركانەوە، بەڵام هۆكارە سەرەكییەكانی سەرهەڵدانەوەی ماون، هەرە كاریگەریان كێشەی ئابورییە، لەم دۆخە ئابووری‌ و سیاسییەی عیراق‌ و كوردستاندا، ئاسۆی چارەسەركردنی كێشە ئابورییەكان دیار نییە. ئەگەر دانوستانیش دەستپێبكات، دەستبەجێ‌ چارەسەر نادۆزرێتەوە، دیاریشە حكومەتی بەغدا، خەمساردە لەچارەسەری بودجەو مووچە!!".

دەشڵێت "پار بەندە لە كۆبوونەوەی سەرجەم حزبە كوردستانییەكان‌ و ئەمساڵیش، لەهەمان كۆبوونەوە، هەروا لە كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی، لەگەڵ سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەشی، جەختم كردۆتەوە، كەئەگەر ناتوانن قەرز لە بانك و دەوڵەتەكان بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان بكەن، تاقە چارەسەر فرۆشتنی ئەرزو موڵك‌ و باخ‌ و خانووی بێ‌ تاپووە، مەزندە دەكرێت ملیارەها دۆلار، لەم هەموو موڵكە تاپۆ نەكراوە، لەخانەقینەوە تا زاخۆ، دەستبكەوێ‌. تا ئێستا ئەم كارە بۆ نەكراوە، سەرم سوڕماوە؟!".

ئه‌وه‌شی وتووه‌ "ئەوەی من بیستومە گوایە، یاسای بۆ پەسەند نەكراوە، سەیرە! حكومەتەكەمان دەیان هەزار پێشێلكاری یاسایی قبوڵ كردوە، بەڵام چارەسەرەكەی لە قازانجی مووچەی خەڵك، بۆ نەهێشتنی پێشێلكارییەكان، ناكات".



PM:01:57:25/12/2017