وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە ڕوونکردنەوەیەکدا، ڕەتیکردەوە لە هەولێرەوە خۆپیشاندانەکانی ئێران بەڕێوەببرێن. و دەڵێت "ئه‌م تۆمه‌ته دروستكراوه".
سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێم، لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کردووە "سایتى ته‌سنیمى ئێرانى له زارى ئاغاى موحسینى ڕهزایى، سكرتێرى گشتیى ئه‌نجوومه‌نى ده‌ستنیشانكردنی به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئێرانه‌وه، تۆمه‌تێكى بێبنه‌ماى به‌رامبه‌ر هه‌رێمى كوردستان بڵاوكردووەته‌وه، کە گوایه خۆپیشاندانه‌كانى ئێران له هه‌ولێره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن!".
وتووشیەتی "به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م تۆمه‌ته دروستكراوه بێبنه‌مایه و له هه‌موو ڕاستییه‌كه‌وه دووره و ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وه".
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا، جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە "هه‌رێمى كوردستان به كرده‌وه سه‌لماندوویه‌تى كه هه‌میشه فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه بووه و هه‌رگیز ڕێگه‌ى نه‌داوه و نادات، ببێته هۆى ئاڵۆزى و دروستبوونى پشێوى له وڵاتانى دراوسێ".
حکومەتی هەرێم وتووشیەتی، هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، ناوچه‌كه و جیهانیش، هه‌میشه خوازیارى په‌یوه‌ندییه‌كى دۆستانه‌یه له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزگرتن و به‌رژوه‌ندیى هاوبه‌ش.
ڕۆژى ٢٨ى کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ەوە تا ئێستا خۆپیشاندان لە زۆربەى ناوچەکانى ئێران بەردەوامیى هەیە.