وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوا لە تورکیا دەکات هێرش نەکاتە سەر عفرین

ئەمشەو وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوای لە تورکیا کرد هێرش نەکاتە سەر شاری عفرین" لە رۆژئاوای کوردستان".

ھێزەر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا داوای لە تورکیا کرد "ھیچ رێوشێوێنێکی سەربازیی دژ بە عەفرین نەگرێتە بەر."
ئەو لێدوانە لەکاتێکدا دوێنی رایان دیلۆن، وتەبێژی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عیراق و سوریا لەو قسانەی پاشگەزبوەوە کە وتبووی " عفرین لەدەرەوەی بەرپرسیارێتی ئەوانە"، دوێنی ناوبراو ڕایگەیاند" ئەمریکا داوای لە تورکیا کردووە، گرژی لە ناوچەکەدا دروست نەکات.



PM:11:29:18/01/2018