ووردبینی لە لیسی موچەی چەند وەزارەتێكی دیكە دەستپێدەكات

بڕیارە ئەمڕۆ وەفدی حكومەتی عێراق بۆ وردبینی لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان سەردانی هەولێر بكات بۆ وردبینی لە لیستی مووچەخۆرانی چەند وەزارەتێكی دیكە.

ڤیان جاف، ئەندامی لیژنەی وردبینی لە لیستی مووچەخۆرانی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، چوار لیژنەی تری وردبینی لە لیستی مووچەخۆران لەلایەن بەغداوە بگەنە هەرێمی كوردستان.

ئەوەشیخستەڕوو كە لیژنەكان وردبینی دەكەن لە لیستی مووچەخۆرانی چەند وەزارەتێكی دیكە لەناویشاندا وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا و پلاندانان.

دەستپێكردنی وردبینی لە لیستی مووچەخۆرانی ئەو وەزارەتانە هاوكاتە لەگەڵ بەردەوامبوونی وردبینیكردن لە لیستی مووچەخۆرانی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە و دوێنێش بەغدا 250 ملیار دیناری خستە سەر حسابی لقی هەولێری بانكی ناوەندی كە تایبەتە بە مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردەو دارایی.

ئەوەش لەكاتێكدایە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق جارێكی دیكە پابەندبوونی خۆی بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند.

هاوكات دوێنێ "سپی میدیا" وەك یەكەم میدیای كوردی ئەوەی ئاشكراكرد كە لیژنەیەكی دیكەی تایبەتمەند لە وەزارەتی دارایی بەغداوە دەگاتە هەرێم.



AM:09:49:30/01/2018