وتەبێژی حکومەتی هەرێم، سەفین دزەیی رایگەیاند " لەگەڵ بەغدا رێكەوتوین و تەنها رەزامەندی حەیدەر عەبادی ماوە".
سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " لە رووی مەبدەئیەوە لەسەر شەش خاڵ رێكەوتووین لەگەڵ بەغدا و بڕیارە لەلایەن مەهدی عەلاق سەرۆكی لیژنەكەی عێراق رێكەوتنەكە بدرێتە عەبادی بەمەستی پەسەندكردنی".
دزەیی لەسەر کردنەوەی فڕۆکەخانەکان بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکانی دەرەوەی وڵات، دەڵێت " هیچ وادەیەكیش بۆ كردنەوەی فڕۆكەخانەكان دیاری نەكراوە.
وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئاشکراشی کرد کە رەنگە ئەم مانگە نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەریتانیا بكات.
دزەیی سەبارەت بە موچەی فەرمانبەران رایگەیاند، وەزارەتەكانی پێشمەرگە و ناوخۆ لیستی موچەكانیان رێك دەخەن و هیچ زانیاریەكیتری لەوبارەوە رانەگەیاند.