بەكرداری وردبینی لە لیستی موچەی ئەم فەرمانگەیەش دەستیپێكرد

لیژنەی وردبینی لە لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، كارەكانی لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی كوردستان دەستپێكردوە لە دوێنێوە دەستپێكردووە.

لیژنەكە دەستپێكی كارەكانی لە دیوانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بووە و كارەكەیان تەواوكردووە و لە چەند رۆژی داهاتووش سەردانی نوسینگەكانی سەر بەدەستەی مافی مرۆڤ دەكەن، كە ژمارەیان ١٠ نوسینگەیە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی دەستەی مافی مرۆڤ، "لیژنەكە سوپاسی‌ سەرۆكی دەستەكەی كردووە لە بەرامبەر ئەوەی كە كارەكانی دەستە بە شێوازیكی ورد و زانستیی ریكخراوە و هیچ كەموكوڕی و تێبینیەكیان نەبووە".

دوێنێش لیژنەكەی حكومەتی عێراق جگە لە دەستەی مافی مرۆڤ سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیشیان كردووە.




AM:10:09:14/02/2018