سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عیراق خۆی لەسەر لیستەکەی عەبادی كاندید دەکات و هۆکاری کاندیدبوونیشی لەو لیسته ئاشکرادەکات.
سروه عه‌بدولواحید، له چاوپێکەوتنێکدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سكای پرێس ده‌ڵێت "من وه‌ك خۆم بڕیارمداوه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له لیستی سه‌ركه‌وتن و له‌سه‌ر پارێزگای به‌غدا خۆم كاندید بكه‌م، به‌ڵام دهستبهردراری پۆسته حزبییه‌كه‌ی خۆم نه‌بووم له نێو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان وتیشی "ئێمه به‌رده‌وام ده‌لێێن كه عیراق وڵاتی ته‌واوی پێكهاته‌كانه به‌بێ جیاوازی، به‌ڵام به‌شێوه‌ی كرداری هیچ هه‌نگاوێك له‌وباره‌یه‌وه نه‌نراوه، بۆیه من ویستم ئه‌مجاره ئه‌و هه‌نگاوه بنێم".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره گۆڕان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات "بڕیارمدا خۆم له‌سه‌ر پارێزگای به‌غدا كاندید بكه‌م، چونكه به‌غدا پایته‌خته و كۆكه‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراقه به كورد و عه‌ره‌به‌وه".
له‌درێژه‌ی دیداره‌كه‌دا ئه‌و كاندیده‌ی لیسته‌كه‌ی عه‌بادی كاتێك ناوی پارێزگاكانی عێراق ده‌هێنێت، ئاماژه به‌ناوی هه‌رێمی كوردستان ناكات و ناوی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیش له ریزبه‌ندی پارێزگاكانی عێراق هه‌ژمار ده‌كات.
هه‌روه‌ها جه‌ختیش له‌سه‌ر باوه‌ڕبوونی خۆی به عێراقێكی یه‌كپارچه ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، "ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه كه خزمه‌ت به عێراقێكی خاوه‌ن ناسنامه‌یه‌كی نیشتیمانی یه‌كگرتوو بكه‌م".
له‌باره‌ی چوونی شاسوار عهبدولواحیدی براكه‌شی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ده‌ڵێت "من سلێمانیم بۆ شاسوار جێهێشتووه و ده‌نگده‌رانی ئه‌مجاره‌م خه‌ڵكی شاری به‌غدان نه‌ك هی سلێمانی".
هەر ئەمڕۆ "سپی" لە زاری سەرچاوەیەکەوە ئەوە ئاشکراکرد کە ئاڵا تاڵەبانی و سروە عەبدولواحید بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دەچنە دوو لسیتی عەرەبییەوە.