حکومەتی هەرێم لە بارەی مووچەی ئەم لێدوانەی بلآوکردەوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند" بەردەوام دەبن لە دابەشکردنی مووچە بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەست وەزارەتی دارایی دایە".

سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکدا دەڵێت" هیچ کاتێک دیار نییە بۆ دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان و، بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستدایە لەدابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبن".

وتەبێژی حکومەتی هەرێم کە بە ماڵپەڕی دوارۆژی راگەیاندووە" چاوەڕی بەغدا ناکەین بۆ دابەشکردنی مووچە، چونکە تا ئێستا هیچ شتێکی کرداری نەبووە بۆ ناردنی مووچە،بۆیە لەدابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبین، بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستماندایەو مانگانە حکومەت کۆی دەکاتەوە".

مووچەخۆرانی کوردستان کەوتوونەتە نێوان بەرداشی دواکەوتنی مووچە لەلایەن حکومەتی هەرێم و بەڵێنە ناراستەکانی حکومەتی بەغدا.



PM:06:42:20/02/2018